به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتووانی شاری سنه له ئاست كه‌می به‌نزین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌هۆی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، به‌نزین له زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌كانی شاری سنه ده‌ست ناكه‌وێت و به‌شێك له به‌نزینخانه‌كان داخراون. شۆفێرێكی تاكسی له‌و باره‌وه وتی: نه‌بوونی به‌نزین كێشه‌ی بۆ كاره‌كه‌یان ساز كردووه و ناچارن چه‌ند ساعه‌ت له نۆڕه‌دا بوه‌ستن بۆ ئه‌وی به‌نزینیان ده‌ست بكه‌وێت. نه‌بوونی به‌نزین له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی ڕژیم سه‌روه‌ت و سامانی وڵات بۆ گرووپه تیرۆریستیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابین ده‌كه‌ن و هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن.
