ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری سنه له ئاست خراپی كوالێتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ده‌ڵێن: ئاوی لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره بۆن و ڕه‌نگێكی پیسی هه‌یه و به‌كاری خواردنه‌وه نایه‌ت.
به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، خه‌ڵكی شاری سنه شه‌وانه ناچار ده‌بن چه‌ندین ساعه‌ت له ڕێزدا بوه‌ستن تاكوو بتوانن ده‌به‌یه‌ك ئاوی خاوێن له كانییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ببه‌نه‌وه بۆ ماڵ. ئه‌و هاووڵاتییه له به‌شێیكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به‌رپرسانی ئۆستان چه‌ند ساڵه به‌ڵێنی چاكسازی له سیسته‌می ئاوی خواردنه‌وه و ته‌سفییه‌خانه‌ی شاری سنه ئه‌ده‌ن به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه و له‌م باروودۆخه‌دا كه نه‌خۆشی “وه‌با” بڵاوبووه‌ته‌وه هیچ بایه‌خێك به ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌نه‌وه.