پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووره‌كانی “سۆرین” و “گڵه‌سوور”ی بانه كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی كولله و به‌هۆیه‌وه دوو كۆڵبه‌ری برا به‌ناوه‌كانی “سه‌عدۆڵڵا و عه‌لی یوونسی” كوژران و برینداربوون، خه‌ڵكی بانه و بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌ران له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دژی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و جه‌نایه‌ته بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین كۆڵبه‌ر به‌هۆی هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژران و برینداربوون كه یه‌ك له‌وانه “سه‌عدۆڵڵا یوونسی” بوو و براكه‌شی به‌ناوی “عه‌لی یوونسی” برینداربووه، “عه‌لی” پێشتریش چاوێكی به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌كاتی كۆڵبه‌ریدا له‌ده‌ستدابوو و “سه‌عدۆڵڵا” تازه ژیانی هاوبه‌شی پێكهێنابوو و فیشه‌كی به‌ركه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.