کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “ئیلاهیه‌”ی سنه‌

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئیلاهیه‌ی سنه‌ 2

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شارۆچكه‌یئیلاهیه‌ی سنه‌ له‌ئاست كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له‌و ناوچه‌یه‌ و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌، ڕێگای هاتووچۆكه‌یان پڕه‌ له‌ چاڵ و چۆڵ و شاره‌داری ساڵی ڕابردوو به‌ڵێنی دابوو بۆیان چاك بكات به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و كوچه‌ و كۆڵانه‌كانیان پڕه‌ له‌ خاك و خۆڵ، هه‌روه‌ها زبڵ و خاشاكێكی زۆر له‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ و بۆنێكی ناخۆش كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ی ته‌نیوه‌. به‌ وته‌ی هاووڵاتییان زیاتر له‌ ده‌ ڕۆژه‌ شاره‌داری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زیڵه‌كان نه‌هاتووه‌ و په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵا ده‌گرین وڵاممان ناده‌نه‌وه‌.