هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ده‌سته‌ی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت بۆ پارێزگای كرماشان، دانیشتووانی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی تازاوی سه‌ر به شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی له ئاست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و خراپی ڕێگه‌وبان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری بایه‌خ دانی ده‌وڵه‌ت به ناوچه په‌راوێزنشینه‌كان بوون. هاونیشتمانییهك به میدیاكانی ڕژیمی وت، به‌هۆی خراپی كواڵێتی ئاوی خواردنه‌وه گورچیله‌كانیان تووشی كێشه بووه و به‌هۆی نه‌بوونی بیمه و گرانی ده‌رمان ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.