ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی كیش به‌هاوكاری شاره‌داری ماڵی دانیشتووانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی “نگین“ی كیشی ڕووخاند و ١٢٠ بنه‌ماڵه‌ی بێ سه‌رپه‌نا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی كیش سكاڵای له‌سه‌ر دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی “نگین“ی كیش تۆماركردووه و به گرتنی حوكمی قه‌زایی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی ڕووخاندووه و ١٢٠ بنه‌ماڵه‌ی بێ سه‌رپه‌نا كردووه. خاوه‌ن یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ئێستا به‌بێ سه‌رپه‌نا ئاواره بوون و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی كیش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.