کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی دوورگه‌ی كیش له‌ئاست ڕووخانی ماڵه‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی دوورگه‌ی كیش له‌ئاست ڕووخانی ماڵه‌كانیان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی كیش به‌هاوكاری شاره‌داری ماڵی دانیشتووانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونینگینی كیشی ڕووخاند و ١٢٠ بنه‌ماڵه‌ی بێ سه‌رپه‌نا كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی ناوچه‌ی‌ ئازادی كیش سكاڵای له‌سه‌ر دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونینگینی كیش تۆماركردووه‌ و به‌ گرتنی حوكمی قه‌زایی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی ڕووخاندووه‌ و ١٢٠ بنه‌ماڵه‌ی بێ سه‌رپه‌نا كردووه‌. خاوه‌ن یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ئێستا به‌بێ سه‌رپه‌نا ئاواره‌ بوون و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی كیش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌.