کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی داروسازانی پارێزگای فارس

ناڕه‌زایه‌تی داروسازانی پارێزگای فارس 1

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ داروسازانی پارێزگای فارس دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌و پارێزگایه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ماوه‌ی ٧ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و خاوه‌ن داروخانه‌كانه‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ و دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌شداربووان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌ر كێشه‌كانیالن بوون.