له درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان، چالاكانی كرێكاری، ئه‌نجومه‌نی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خش و بریندارانی شۆڕشی ژینا له چه‌ندین په‌یامی جیاجیا دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر یه‌ك له گینبهختكردووان، ئاریان خۆشگه‌وار، ئومید قه‌دیمی، موحسن نیازی، ڕه‌زا كازمی، سه‌پیده قوڵیان به‌ندكراوی سیاسی، كامران ساختمانگه‌ر چالاكی كرێكاری، بێهناز مه‌حجووبی خۆشكی نه‌مر بێهنام مه‌حجووبی و ئه‌ره‌ستوو پاسبار له بریندارانی شۆڕشی ژینا له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان، به‌ندكراوانی سیاسی، چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون. سپیده قۆڵیان له په‌یامه‌كه‌ی دا وتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ په‌خشان ڕووی داوه، به‌یانی بۆ یه‌ك به یه‌كی هه‌موومان ڕوو ئه‌دات، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزای ئێعدام پێویستمان به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی هه‌یه و نابێت ڕیگه بده‌ین كۆماری ئیسلامی تۆڵه‌ی شۆڕشی ژینا له به‌ندكراوانی سیاسی بكاته‌وه. باشترین هه‌ڵوێست خه‌بات له‌سه‌ر شه‌قامه.