ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، خۆێندكارانی زانكۆی پزیشكی ورمێ له‌ئاست بڕیاری حه‌راسه‌تی زانكۆ بۆ سنوورداركردنی جل و به‌رگ و داسه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملی بۆ كوڕان و كچانی ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی زانیارییه‌كان، زانکۆی پزیشکی ورمێ لەم دواییانه‌دا بەیانیهیهکی لەسەر حیجاب و له‌به‌ركردنی جلوبەرگی خوێندکاران لەزانکۆ بڵاوکردووەتەوە و بەمەش ژیانی خۆێندكارانی به‌تەواوه‌تی سنووردار کردووه و ناڕه‌زایه‌تی خۆێندكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. لەو بەیانیەدا هاتووە کە نابێت کوڕانی زانکۆ تی‌شێرت و کراسی قۆڵ‌کورت لەبەر بکەن و كچانیش نابێت مانتۆی كورت له‌به‌ركه‌ن و پرچیان بكه‌وێته ده‌ره‌وه، ئه‌و بڕیاره خۆێندكارانی تۆڕهكردووه و ده‌ڵێن: ئێره زانكۆیه و كه‌س ناتوانێت ئازادییه‌كانمان لێ زه‌وت بكات.