ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ٢٨٠ خۆێندكاری ده‌رچووی به‌شی پزیشكی كه‌ركووك له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگریكردنی پارێزگاری ئه‌و شاره بۆ دامه‌زرانیان له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ته‌ندرووستی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌برد.
سەرەڕاى ئەوەى وەزارەتى تەندروستى عێراق سێ مانگ پێش ئێستا فەرمانى بۆ دامەزراندنى ٢٨٠ دەرچووی بەشە پزیشکییەکانى کەرکوک دەرکردبوو، پارێزگاری كه‌ركووك ڕێگری كردووه له دامه‌زراندنی ئه‌و ٢٨٠ خۆێندكاره كورده، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خۆێندكاران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ته‌ندرووستی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه. سێ مانگ پێش ئێستا وەزیری تەندورستی عێراق بە نوسراوێكی فەرمی، بریاری دامەزراندنی بۆ ئەو دەرچوانە دەركرد، فەرمانگەی تەندروستی “كەركوك”یش ڕەزامەندى نیشانداوە بۆ دامەزراندنیان بەو پێەی، كە كێشەی كەمی كارمەندییان هەیە لە نەخۆشخانە و بنكەكانی تەندروستی به‌ڵام ئێستا پارێزگای كه‌ركووك ڕێگرییان ده‌كات.