ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریفی تاران له ئاست جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی له كتێبخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “جیاكردنه‌وه‌ی ڕگه‌زیمان ناوێت”، “نا بۆ جیاوازی ڕه‌گه‌زی” و “نه پادگان نه بۆنگاه بژی دانشگاه”یان به‌رز كرده‌وه و له نێو سالۆنی خوێندنی كتێبخانه مانیان گرت.