ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ر، فێرده‌وسی مه‌شهه‌د، خواجه‌نسیر، به‌هه‌شتی، تاران و ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس له چه‌ند به‌یاننامه‌ی جیاجیادا، له‌سه‌ركار ده‌ركردنی مامۆستایانی ئازادیخوازیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.
خوێندكارانی ناڕازی ئێران له به‌یاننامه‌كانیان دا ئاماژه‌یان به كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه نابێت زانكۆ ببێته ناوه‌ندێكی نیزامی و ئه‌منیه‌تی و ئه‌بێ ڕێز له زانست و كه‌رامه‌تیان بگیرێت. خویندكاران هه‌روه‌ها له‌سه‌ركار ده‌ركردنی مامۆستایانی دڵسۆزیان به كارێكی ناشیاو ناوبرد كه زیان به ئاستی زانستی زانكۆكانی ئێران و خوێندكاران ده‌گه‌ینێت و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.