کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ شاری سه‌قز

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ شاری سه‌قز 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی شاری سه‌قز له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك و سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزانه‌ی حكوومه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی شاری سه‌قز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری بایه‌خ دانی حكوومه‌ت به‌ كێشه‌ی ڕیفاه و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك بوون داویان كرد ده‌سه‌ڵات كۆتایی به‌ سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزانه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ بێنێت. خوێندكاران له‌ كۆتایی دا وتیان: ئێمه خۆراكمان ده‌وێت، كارمان ده‌وێت، ئه‌منیه‌تمان ده‌وێت و شه‌ڕمان ناوێت”.