کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ ئاست حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

photo 2025 01 22 14 10 58

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی شۆڕشگێڕی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره‌ ده‌ربڕیوه‌.
خوێندكارانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی تراكت و وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له‌ بانگه‌وازی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ مانگرتنی گشتی دژ به‌ سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی دووپات كردووه‌ته‌وه‌. خوێندكارانی شۆڕشگێڕ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان و وریشه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.