ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی یه‌زدان په‌ناهی شاری سنه دژ به خراپی دۆخی خواردنی سلفی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردنی سلفی ئه‌و زانكۆیه، ته‌ندروستیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی زانكۆ له سه‌ر خواردنی سلفی زانكۆ، كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی حراسه‌تی زانكۆ له سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی، دابین كردنی سرویسی هاتوچۆی خوێندكاران و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی زانكۆ بوون.
