هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له وڵاتی كووه‌یت، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، خوێندكارانی زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ژووره‌كانی وتنه‌وی وانه‌ی كوڕان و كچان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی عه‌ره‌ب نیووز، به دوای ڕێككه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش و ناوه‌ندی ئیشاعه‌ی شه‌رعی ئیسلام له كه‌وه‌یت، بڕیارێك بۆ زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ده‌رچووه كه له ساڵی تازه‌ی خوێندن دا هه‌موو ژووره‌كانی وتنه‌وه‌ی وانه له ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده، تاقیگه‌كان، كتێبخانه و ناوه‌نده ڕیفاهییه‌كان ئه‌بێ یاسایی جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای خوێندكاران، به‌شێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته‌ش بڕیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تیان پێچه‌وانه‌ی یاسای په‌روه‌رده‌ی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ١٩٩٤ زانی و له ئاست ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
