کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد له‌ ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد له‌ ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد له‌ ئاست له‌ خواره‌وه‌بوونی كوالێتی خۆراك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی  و سینی خۆراكه‌كه‌یان له‌ مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نیو ساعه‌ت پێش كۆبوونه‌وه‌، خوێندكارێك به‌هۆی خواردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو ژاراوی بووه‌ و دواتر خوێندكارانی كچ و كوڕ پێكه‌وه‌ سینی خۆراكه‌كه‌یان له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ بڵاو كرده‌وه‌ و دروشمه‌كانی “خوێندكار ده‌مرێت، زیلله‌ت قبووڵ ناكات”، “خوێندكاری به‌غیره‌ت حیمایه‌ت،  حیمایه‌ت” و “خۆراكی بێ كوالێتیمان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه‌.