کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی چه‌مران دژ به‌ خراپی كوالیتی خواردنی ئه‌و زانكۆیه‌

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی چه‌مران دژ به‌ خراپی كوالیتی خواردنی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ خوێندكارییه‌كان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا خوێندكارانی زانكۆی چه‌مران له‌ شاری ئه‌هواز، دژ به‌ خراپی كوالیتی خواردنی سلفی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان به‌ دانانی خواردنه‌كانیان له‌ سه‌ر زه‌وی و ڕیزكردنیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ڕێژه‌ی شه‌هریه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌ و هه‌روه‌ها خراپی كوالیتی خواردن، زۆربه‌ی خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته‌ دۆخێكی خراپی ئابوورییه‌وه‌ و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ خوێندكاران توانای خوێندنیان نه‌ماوه‌. خوێندكارانی ناڕازی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان مان ئه‌گرن و به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی.