ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ر‌اسمی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی له سالۆنی كۆبوونه‌وه‌ی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌ارسمێك به بۆنه‌ی ڕۆژی جهانی زمانی دایكی له‌زانكۆی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆوه به‌ڕێوه چوو و له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی كۆماری ئیسلامی خوێندكاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و سرووده‌كه‌یان لە هەرا دا. به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له حاڵێكدا ڕوو ئه‌دات كه كۆماری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خێك به زمانی دایكی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران نادات، روژ نیە پەلامار نەباتە سەر زانکوەکان و خویندکاران کە لە سەر مافە پێشیل کراوه‌كانی خویان پێداگری دەکەن، نەگریت و زیندانیان نەکات.