ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی بواره‌كانی كارناسی ئه‌رشه‌د و دكتۆرای زانكۆی كاشان له ئاست گرانی كرێی مانگانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی به‌شی شه‌وانه‌ی زانكۆی كاشان له ده‌ست گرانی تێچووی خوێندن له‌و زانكۆیه ناڕازین و ده‌ڵێن هه‌زینه‌كانی خوێندن زۆر چووه‌ته سه‌ره‌وه و هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بۆ خوێندكاران به‌بێ دانی پاره ته‌رخان ناكرێت. به‌وته‌ی خوێندكارانی ناڕازی، ده‌یان به‌ڵێن و واده له كاتی ناونووسی به خوێندكاران دراوه به‌ڵام هیچ كامی جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌رپرسانی زانكۆ هیچ بایه‌خێك به دۆخی ئابووری خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان ناده‌ن.
