کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی بێهێشتی زه‌نجان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی بێهێشتی زه‌نجان 1

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی بێهێشتی زه‌نجان، دژ به‌ خراپی كوالیتی خواردنی سلف و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به‌ دۆخی ژیانیان مانیان گرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به مانگرتن ودانانی خواردنه‌كانیان له‌ سه‌ر زه‌وی ساڵۆنی ئه‌و زانكۆیه‌، خوازیاری باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف، دابین كردنی سرویسی هاتوچۆی خوێندكاران و ئه‌منیه‌تی خوابگاكان، كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی زانكۆ له‌ سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خوێندكارانی ناڕازی بوون.