شه‌وی شه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی كوڕ و كچی زانكۆی سیستان و به‌لووچستان له شاری زاهدان دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به گیانی هاووڵاتیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، خوێندكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وته‌ی خوابگا و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دواخستنی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی وه‌رزی خوێندن بوون و ڕایانگه‌یاند: كاتێك گیانمان له مه‌ترسی دایه، تاقیكردنه‌وه‌كان چ گۆڕانكارییه‌ك ساز ده‌كه‌ن.