ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی ئیرانشه‌هر، دژ به له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردنی سلف كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازی به ڕیز كردنی خواردنه‌كانیان لە نێو ساڵۆنی ئه‌و زانكۆیه و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ناوه‌نده ئه‌و زانكۆیه خوازیاری به‌رز باش كردنی كوالیتی خواردنی ئه‌و زانكۆیه، دابین كردنی سرویسی هاتوچۆ و هه‌روه‌ها ئیمكاناتی ڕیفاهی، كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی زانكۆ له سه‌ر خوێندكاران، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه كه به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی له خوێندن بێبه‌ش كراون و هه‌روه‌ها ئازاد كرانی خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.
