کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی زانسته‌ پزشكیه‌كانی ئیسفه‌هان دژ به‌ خراپ بوونی كوالیتی خواردنی سلف

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی زانسته‌ پزشكیه‌كانی ئیسفه‌هان دژ

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی زانسته‌ پزشكییه‌كانی ئیسفه‌هان، له‌ چالاكییه‌كدا دژ به‌ خراپ بوونی كوالیتی خواردنی سلفی ئه‌و زانكۆیه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

خوێندكارانی ناڕازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی له‌ خواره‌وه‌ بوونی كوالیتی خواردنی ئه‌و زانكۆیه‌ و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به‌ ته‌ندروستی خوێندكاران، دۆخی ته‌ندروستیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و بەدانانی خواردنه‌كانیان له‌ سه‌ر زه‌وی، خوازیاری باشتر كردنی كوالیتی خواردنی زانكۆ و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به‌ ته‌ندروستی خوێندكاران بوون.