ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری سیاسی له شاری پادۆوای ئیتالیا دژ به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و كۆمه‌ڵكوژییه بوون.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “ڕێگه له ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه بگرن”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری بڕانی هاوكارییه‌كانی زانكۆ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئیسڕائیڵ بوون. خوێندكارانی ناڕازی داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیتالیا كرد په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بن و ڕێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیله‌وه كۆمه‌ڵكوژ بكرێن.