ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی ته‌ورێز دژ به له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردنی سلف سرویس، له به‌رده‌م ناوه‌ندی ڕیفاهی ئه‌و زانكۆیه مانیان له خواردن گرت و خوراکیه‌کانیان دانا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه له خواردنی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌دا كرم دۆزراوه‌ته و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی تووڕه‌یی خوێندكاران دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه به ته‌ندرووستی و ژیانیان. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و هه‌روه‌ها مانگرتنیان له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی نه‌بوونی كوالیتی خواردن، به‌رپرسان به ته‌نیا به‌ڵێی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت مادده خوراكییه‌كانیش ناگۆڕن.