خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیری تاران ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی شۆرای سنفی و چالاكانی خوێندكاری زانكۆی خواجه نه‌سیری تاران له ناڕه‌زایه‌تی به كوالتی خراپی خۆراك، په‌روه‌رده و گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ له مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. شایانی باسه كه به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دروشمه‌كانی “دانشجو ده‌نگ هه‌ڵێنه، مافه‌كانت بستێنه”، “نه‌وه‌د ساڵ سه‌ربه‌رزی، به‌رپرسانی ته‌ن له‌رزیو” و “دانشجو ده‌مرێت، زیلله‌ت قبووڵ ناكات” یان به‌رز كردۆته‌وه.