به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی بهشتی تاران دژ به خراپی كوالیتی خواردنی سلف، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و زانكۆیه ناچار به پاشه‌كه‌شه و گۆڕانی په‌یمانكاری شاغڵ له سلف كراوه.
له مانگەکانی ڕابردوودا، گەلێک جار به هۆی خراپی كوالیتی خواردنی سلفی زانكۆی بهشتی له شاری تاران، ده‌یان خوێندكار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه به دانانی خواردنه‌كانیان له سه‌ر زه‌وی و كۆبوونه‌وه‌ی دژ به كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زانكۆ له ئاست ته‌ندروستی خوێندكاران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی پاشه‌كه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران. ناڕازیان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه‌دا به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بڵاوی زانكۆكانی دیكه‌ی ئێران بكه‌ن.
