ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی “ئێقلید” له پارێزگای فارس، دژ به خراپی دۆخی سرویسی هاتوچۆ و له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردنی سلف، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه به دانانی خواردنی سلف سرویس له سه‌ر زه‌وی و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی زانكۆ، خوازیاری دابین كرانی سرویسی هاتوچۆ و ئیمه‌نی خابگاكان، باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف سرویس، كۆتایی هاتنی گوشاری حەراسه‌تی زانكۆ له سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی خوێندكارانی به‌ندكراو له ئێران بوون.
