ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی ئیرانشه‌هر دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پاره‌ی مانگانه‌ی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو خوێندكارانی ناڕازی ئه‌و زانكۆیه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كتوپڕی ڕێژه‌ی پاره‌ی مانگانه‌ی زانكۆ بۆ لانیكه‌م ٢٤ میلیۆن تمه‌ن، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكاران توانای به‌رده‌وامی خوێندنیان نییه و ناچار به واز هێنان له خوێندن بوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مانگانی ڕابردوودا، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێران و هه‌روه‌ها له ناوچوونی ده‌یان پیشه، دۆخی ژیان و ئابووری خه‌ڵك ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێت.
