سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی شاری هەولێر لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی بڕه پاره‌ی یارمه‌تی مانگانه‌ی خوێندكاران ده‌ربڕی.
“یوسف سابر”، نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازی زانكۆ و په‌یمانگاكانی شاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: له به‌شێك له ئوستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تی مانگانه‌ی خوێندكاران دابه‌شكراوه، به‌ڵام له‌هه‌ولێر تائێستا به‌بیانووی جیاجیا پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه دواده‌خرێت و ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك گرفتی بۆ خوێندكارانی شاری هه‌ولێر درووست كردووه.