ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی جواجه نه‌سیر له شاری تاران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها بێبه‌ش كران و ده‌ر كردنی خوێندكارانی ناڕازی كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به خراپی دۆخیخواردن و شوێنی مانه‌وه‌ی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه، گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان، گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خوێندكاران، نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئه‌منیه‌تی خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.