كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی تاران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر ئێحسان فه‌ریدی، خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئێعدام به سزایه‌كی نائینسانی ناو براوه و ڕاگه‌یێندراوه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی سزای سێداره به سه‌ر چالاكانی سنفی، كرێكاری و مافی مرۆڤ ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا كپ بكات، به‌ڵام ناتوانێت. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ڕایانگه‌یاند: زانكۆ سه‌نگه‌ری ئازادییه نه‌ك ترس و سه‌ركوت. جیا له هه‌ر چه‌شنه بیر و باوه‌ڕێك، سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس به سه‌ر زانكۆ و زه‌وتكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی حوكمی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێعدام، مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه. له‌سێداره‌دانی خوێندكار نیشانه‌ی سه‌ركوتی سیستماتیكی كۆمه‌ڵگایێكه كه خوێندكار وكوو سه‌رمایه‌ی نیشتمانی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت. ئێمه ڕێگه ناده‌ین به دیواری مه‌رگ و توقاندن زانكۆكان گه‌مارۆ بده‌ن. ئێعدام په‌ره به توندووتیژی ئه‌دات و كۆمه‌ڵگا له گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری دوور ده‌خاته‌وه. له‌سێداره‌دانی خوێندكاران توڕه‌یی و نه‌فره‌تی كۆمه‌ڵگا زیاتر ده‌كات و خوێندكاران له به‌رانبه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته بێده‌نگ نامێنن.