کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ كرماشان

ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ كرماشان 3

خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ كرماشان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار له‌ ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی خۆپێشانده‌ران، ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ چوار بلووكی ساختمانی ٤٠٠ واحدی له‌ شارۆچكه‌ی په‌ردیسی كرماشان به‌ نیوه‌ته‌واوی ماوه‌ته‌وه‌ و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامی داواكاری خاوه‌ن خانووه‌كان ناداته‌وه‌. ناڕازیان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆژه‌كه‌ داوای پاره‌ی زۆرتر له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن و خاوه‌ن خانووه‌كان پاره‌یان نییه‌.