کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ شاری سنه‌

ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ شاری سنه‌ 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكرانانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ شاری سنه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگه ‌و شارسازی خوازیاری جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بوون.

خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی شاری سنه‌ به‌ داخستنی ڕێگه‌ی هاتووچۆی ئیداره‌ی ڕێگه‌ و بان خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت به‌ بیانووی درووستكردنی خانوو پاره‌یه‌كی زۆی لیان وه‌رگرتووه‌ و ئێستا داوای پاره‌ی زۆرتر ده‌كات. خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ ئوستانی كوردستان ده‌ڵێن: پاره‌یان نییه‌ و له‌ به‌ر نه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی زه‌ویه‌كان ناتوانن وامی بانكی وه‌ر بگرن.