ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری قه‌زوین دژ به ڕاده‌ستنه‌كردنی خانووه‌كانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی گشتی ڕێگه‌وبانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان كه زۆربه‌یان له چینی كرێكار و سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگا بوون، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی مافی ئێمه‌یه”، خوازیاری وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، ڕاده‌ستكردی خانووه‌كانیان بوون. ناڕه‌زایه‌تییاه‌كانی ئه‌م جاره‌ی خوازیارانی مه‌سكه‌ن میللی له شاری قه‌زوین دیسان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و به هه‌ڕه‌شه لە به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌یان درا.