ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری ئیسفه‌هان دژ به ڕادهستنهكردنی خانووه‌كانیان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێانهی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم و ڕاده‌ستكردنی وڵات به كه‌سانی كارامه و لێهاتوو بوو. ناڕازیان ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به بیانووی سازكردنی خانوو پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت تێپه‌ڕیوه به‌ڵام چاره‌نووسی خانووه‌كانیان دیار نییه و خوازیاری ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كانیان و دیاری کردنی چاره‌نووسیان بوون.