هه‌زاران كه‌س له پشتیوانانی كۆچبه‌ری دانیشتوو له شاری لۆس ئانجلسی ئا‌مریكا، دژ به سیاسه‌تی دژه كۆچبه‌ری سه‌رۆك كۆماری نوێ، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی: “كه‌س له‌م وڵاته نایاسایی نییه”، خوازیاری باشتركردنی دۆخی كۆچبه‌ری له‌و وڵاته بوون. ناڕازیان به داخستنی ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ناڕازایه‌تی خۆیان دژ به سیاسه‌تی دژه كۆچبه‌ری ده‌بڕی و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كۆتایی هێنان به‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها خوازیاری كۆتایی هێنان به دیپۆرتی كۆچبه‌ران بوون.