به پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانده‌یی ئینتزامی پارێزگای گیلان ویدیۆی دانپێدانانی زۆره‌ملێ گه‌نجێكی ئه‌و پارێزگا به ناوی بنیامین غوڵامی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شه‌وی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی زیباكنار هه‌وڵی زه‌وتكردنی ماتۆڕسیكلێتی گه‌نجێك به ناوی ساحل نه‌سیریان داوه، كاتێك ئه‌و لاوه به‌رگری له خۆی كردووه دراوته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا خه‌ڵكی زیباكنار له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ئینتزامی زیباكنار بیانووی هه‌ڵگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ری بۆ كوشتنی ئه‌و گه‌نجه هێناوه‌ته‌وه له حاڵێكدا ساحل بێ تاوان بووه. له كاتی ڕوودانی ئه‌و جه‌نایه‌ته هاوڕێیه‌كی ساحل به ناوی بنیامین ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه.