ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی گوندی “ماشكان” سه‌ر به شاری پیرانشار دژ به نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان له گونده‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و گونده به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك دژ به دۆخی خراپی ڕێگه‌وبانی ئه‌و گونده و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان له سه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان له گوندی “ماشكان بوون.