خه‌ڵكی گوندی مازوجده‌ره‌ی سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵان دژ به نه‌دانی حه‌قاوه‌ی كه‌شاوه‌رزی و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنیان دابوو كه له ڕێگه‌ی به‌ندئاوی چراغ وه‌یسه‌وه ئاوی كه‌شاوه‌رزی بۆ جووتیارانی ئه‌و گونده دابین بكه‌ن، به‌ڵام دوو فه‌رماندار له‌و شاره هاتن و چوون و هێشتا به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی، كانیه‌كان وشك بوون و خه‌ڵك به‌دوای ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك دا سه‌رگه‌ردانن.