ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی گوندی “دێوزناو” سه‌ر به پارێزگای سنه، دژ به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گوندی “دێوزناو“، گوندێكی گه‌شتیارییه و ساڵانه به‌رهه‌مێكی زۆری ماسی هه‌یه، به‌ڵام به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان، ساڵانه زیانێكی زۆر به به‌رهه‌م و زه‌حمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و گونده ده‌گه‌یێت. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك دژ به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ڕێگه‌وبانی ئه‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.