ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گوندی بریموه‌ندی كرماشان له ئاست چاندنی خه‌شخاش له‌لایه‌ن سپای پاسداران، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، سپای پاسدارانی كرماشان به فه‌رمانی “عه‌لی قه‌نبه‌ر حاج عه‌لیانی” ماوه‌ی چه‌ند ساڵه گوشاریان بۆ دانیشتووانی گوندی بریموه‌ند له نزیك تالاره‌كانی ئاریاشار هاوردووه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌كانیان به‌و گرووپه نیزامیه بفرۆشن. له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌شێك له زه‌مینه‌كان به زۆری چه‌ك داگیر كراوه و تێیدا خه‌شخاشیان چاندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له لقی ١٩ی دادگوسته‌ری كرماشان سكاڵایان تۆمار كردووه به‌ڵام قازی په‌روه‌نده‌كه له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دایه و به‌دواكه‌وتنی ئه‌و كه‌یسه ئاسان نییه