کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی ئه‌ندیرگان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی ئه‌ندیرگان 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی گوندی “ئه‌ندیرگان” سه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، دژ به‌ چالاكی كانه‌كانی ئه‌و ناچه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناازیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی چالاكی كانه‌كانی نزیك به‌ گونده‌كه‌یان ژیانیان تووشی كێشه‌ بووه‌ و هه‌روه‌ها سرووشتی ناوچه‌كه‌ تێكدراوه‌. ناڕازیان له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكی كانگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، پێدانی قه‌ره‌بووی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یان كه‌ به‌ هۆی چالاكی كانه‌كانه‌وه‌ كوژراون،سزادانی تاوانبارانی له‌ ناو بردنی سرووشتی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به‌ داخوازییاكانیان بوون.