ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی گونده‌كای سه‌ر به شاری پیرانشار به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دژ به خراپی دۆخی ڕێگه‌وبان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن.
خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویستی ژیانی خه‌ڵك و هه‌روها خراپی دۆخی ڕێگه‌وبانی گونده‌كانی سه‌ر به شاری پیرانشار، خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تدا ده‌ژین. ناڕازیان له به‌رده‌وامیدا خوازیاری دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، باش كردنی دۆخی ڕێگه‌وبانی گونده‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دان به داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و ناوچه‌یه بوون.
