شارومه‌ندانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان و ئێران له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی گاز و به‌رق ناڕازین و ده‌ڵێن: ڕژیم به بیانووی ڕێگری كردن له پیسبوونی هه‌وا و نه‌سووتاندنی مازۆت، گاز و به‌رقی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا پچڕاندووه.
به وته‌ی شارومه‌ندانی ناڕازی، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه به شێوه‌ی سیستماتێك ده‌ستی كردووه به بڕینی به‌رده‌وامی به‌رق و گاز و ئاو كرده‌وه، زیانێكی زۆری به خه‌ڵك و كاسبكاران گه‌یاندووه. ده‌وڵه‌تی پزیشكیان ڕایگه‌یاندووه كه بۆ ڕێگری كردن له سووتاندنی مازۆرت له وزه‌خانه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام كارناسانی ئابووری ده‌ڵێن: نایه‌كسانی له به‌رهه‌مهێنانی گاز و یه‌ك نه‌گرتنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ئاستی تێچوون، هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌گوزاری نه‌كردن له سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز هۆكاری سه‌ره‌كی بڕینی گاز و به‌رق له وه‌رزی زستانه. هه‌ندێك له چالاكانی سیاسیش باس له هه‌نارده‌كردنی به‌رق بۆ وڵاتانی پاكستان، ئه‌رمه‌نستان، ئه‌فغانستان، توركیا و عێراق و سه‌رف كردنی به‌رق بۆ به‌ده‌ستهێنانی بیت كوین به هۆكار ده‌زانن.