کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌ئاست بێئاوی

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌ئاست بێئاوی 2

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌سه‌دان كه‌س له‌ دانیشتووانیشاری كوردله‌ ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ یه‌ك هه‌فته‌ بێئاوی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیانكرد.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ماوه‌ی حه‌وته‌یه‌كه‌ دانیشتووانی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌هۆی پچڕانی ئاوی لووله‌كه‌شی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین و به‌ تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌به‌ن. ڕۆژی ڕابردوو بانگێشتنامه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێئاوی،‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و ئوستانه‌ خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌بچێت. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، به‌رپرسانی ئوستانی ڕژیم به‌ هۆكارێكی نادیار سه‌رچاوه‌ی ئاویكوهڕه‌نگی به‌ختیارییان به‌سه‌ر شارۆمه‌نداندا به‌ستووه‌ و وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه‌.