ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری چابه‌هار بۆ جاری چه‌نده‌م له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بوون.
به وته‌ی ناڕازیان، ئیداره‌ی به‌رقی چابه‌هار به بێ پلانێكی دیاریكراو كاره‌بای هاووڵاتیانی بڕیوه، له حاڵێكدا ڕێژه‌ی گه‌رما ٤٥ پله‌ی سلسیۆمه و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی نه‌خۆشی بوون. به‌دوای چه‌ند ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی چابه‌هار له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق، سه‌رۆكی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه شوێنی كاره‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان.