دانیشتووانی شاره‌كانی مه‌حموود ئاباد،سه‌ومه‌عه‌سه‌را و كاسبكارانی بازاڕی چواردانگه‌ی تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، پارێزگاكانی مازه‌نده‌ران و گیلان له پڕئاوترین ئوستانه‌كانی ئێران بوون، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی تووشی كێشه‌ی كه‌م ئاوی بوون. ڕۆژانه چه‌ند ساعه‌ت ئاو و كاره‌با قه‌تع ده‌كرێت و به‌رپرسانی حكوومه‌ت ژیانیان بۆ خه‌ڵك سه‌خت كردووه. له مه‌حموودئاباد، ناڕازیان درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئیداره‌ی به‌رقیان به سه‌ر كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده داخست و له شاری تاران، كاسبكارانی بازاڕی چواردانگه بۆ جاری چه‌نده‌م دژ به بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با خۆپێشاندانیان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، دووكانه‌كانیان داده‌خه‌ن.